Advertisement
Guest User

Untitled

a guest
Sep 21st, 2019
175
0
Never
Not a member of Pastebin yet? Sign Up, it unlocks many cool features!
text 16.47 KB | None | 0 0
  1. پێشەکی:
  2. گەنم سودێکی زۆری ھەیە لە ژیانماندا وەک خۆراکێکی رۆژانە بەکاردێت بەھۆی گرنگێکەیەوە بازرگانیشی پێوە دەکریت وە بەھۆی ئەوەی بە درێژایی ساڵ بەردەس نیە و بۆ ھەڵگرتنی پێویستی بە شوێنی پاکو چاودێری بەردەوام ھەیە بۆ ئەوەی بۆ ماوەی درێژ بمێنێتەوە بۆیە لە سەدەکانی پێشتردا لەسەردەمی پێغەمبەر یوسف (ر.خ) لەشاری (مصر) ھەستا بە دروستکردنی سایلۆ بەھۆی ئەوەی گەنم پێویستی بە بارانەو لەو کاتەدا قاتوقریو بێ بارانی روی تێیان کردبو بۆیە دروستکردنی سایلۆ بەسەرکەوتوترین رێگا دادەنرێت بۆ خەزنکردنی گەنم ھەر لەبەر ئەوەشە کە من ئەم بەشەم ھەبژاردوە و لە بەشی تاقیگەدا کارم کرد بۆ زیاتر شارەزابون لەم کارە وە تا رادەیەک نزیکە لە بە شەکەمەوە وەک وەرگرتنی نمونەو رێژەی ئەو ماددانەی کە تیایدایەو ھرنگێکەیان لەروی بەکارھێنانەوە کە لە ناوەرۆکی راپۆرتەکەدا بە وردی باسم لێ کردە
  3. ناوەرۆک:
  4. سایلۆی چەمچەماڵ لە ساڵی ٢٠١٤ تا کۆتایی ساڵی ٢٠١٧ دروست کراوە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیو پیشەسازی کە بەشێوەی بەڵێندەرایەتی دراوە بە کۆمپانیای (بارجان)ی تورکی. وە سایلۆی چەمچەماڵ لە چەند بەشێکی سەرەکی پێک دێت کە لەخوارەوە دیاری دەکەین کە ھەریەکەیان ئیشو کاریان تێدا ئەنجام دەدرێت:
  5. ١- بەرێوبەر :
  6. ٢- پرسگەی وەرگرتنی گەنم :
  7. ٣- ئامار :
  8. ٤- وردبینی :
  9. ٥- ژمێریاری :
  10. ٦- گەنجینەی گەنم :
  11. ٧- کۆمپیوتەر :
  12. ٨- کارگێری :
  13. ٩- تاقیگە :
  14. ١٠- قەپان :
  15. ١١- ھونەری :
  16. ١٢- پرسگەو پاسەوان :
  17.  
  18.  
  19. 1. بەرێوبەر : سەرپەرشتی سەرجەم بەشەکانی سایلۆکە دەکات.
  20. 2. پرسگەی وەرگرتنی گەنم : ھەڵدەستێ بە پرکردنەوەی زانیاریەکانی جوتیارەکانی ھاوردەی گەنم بۆ سایلۆ وەک (ناوی جوتیار ، ناوی شۆفێر ، ژمارەی ئۆتۆمبێل ، جۆری دانەوێڵە » کە لێرەدا تەنھا گەنم وەردەگیرێت لە ئێستادا ).
  21. 3. ئامار : ناوی سەرجەم جوتیارانی سنوری قەزای چەمچەماڵ لە ناو کۆمپیوتەردایە بۆ دڵنیابون لە ناوی جوتیارو بری گەنمی دیاریکراو نابێت لەبری دیاریکراو زیاتر وەربگیرێت لە جوتیار کە لەلایەن وەزارەتی بازرگانیو حوکمەتی مەرکەزی دیاری کراوە بۆ ساڵى (٢٠١٩)بۆ (٢٠٢٠) لەقەزای چەمچەماڵ یەک دۆنم بری (٤٦٨,٥١) كيلۆ گەنم دیاری کرابوو.
  22. 4. وردبینی : ھەڵدەستێ بە وردبینیکردنی سەرجەم زانیاریەکانی جوتیار کە لە فۆرمی بەشی پرسگە دیاری کراوە کە پێویستە سەرجەم زانیاریەکان زۆر بە وردیو بێ ھەڵە پێداچونەوەی پێدا بکرێت.
  23. 5. تاقیگە : یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی ناو سایلۆ کەھەڵدەستێ بە وەرگرتنی نمونەی گەنم لە ئۆتۆمبێلەکانەوە کە بەپێی قەبارەکەی نمونە لەچەند شوێنێک وەردەگیرێت لە (٣-١٠) شوێن دیاری کراوە کە لەرێی ئامێرێکەوەیە پێی دەوترێت (Bastak) کە تا بنکی ئۆتۆمبێلەکە تێپەردەبێ لەرێی ھەڵمژین و تێپەربونی ھەواوە گەنم تێپەر دەبێ بۆ ناو سندوقێک پاشان ئەخرێتە زەرفێکەوە پاشان پێویستە لەسەر کارتێک ژمارەیەک بکرێتە ناو نمونەکەوەو ھەمان ژمارە بدرێت بە سایەق کە نابێت ناوی سایەقی پێوەبێت بۆ ئەوەی لەکاتی پشکنیندا نەزانرێت ھی کێیە پاشان ھەمان ژمارە لەسەر زەرفی نمونەکە دەنوسرێت بۆ ئەوەی لەکاتی پشکنیندا تێکەڵ نەبێ لەگەڵ نمونەکانی تردا ئەو نمونەیە بە چەند قۆناغێکی پشکنیندا تێپەر دەبێت وەک : قۆناغی یەکەم »» پێویستە زۆر بەجوانی گەنمەکە بۆن بکرێت ئەگەر بۆنی کەرو یان ھەر بۆنێکی ناخۆشی لێھات جگە لە بۆنی ئاسایی گەنم پێویستە ئەو گەنمە رەفز بکرێتو وەرنەگیرێت واتە بە قۆناغەکانی تردا تێپەرنابێ. قۆناغی دووەم »» بریتیە لە لەبێژنگ دانی نمونەکە زۆر بەجوانیو بە بری کەم کەم و سەیرکردنی بەشی ژێرەوەی بێژنگەکە بەوردی و لەکاتی بونی کرم یان ئەسپێ یان ھەر مێرویەکی تر پێویستە ئەو نمونەیە رەت بکرێتەوەو وەرنەگیرێت جگە لە مێروی باڵدار کە بەھۆی باوە لەکاتی بارکردندا ھاتۆتە ناویو نابێتە ھۆی کێشە. قۆناغی سێیەم »» گەنمەکە دەکرێتە ئامێری (دی ڤای دەر) کە دوو جۆری ھەیە (کارەبایی)و(دەستی) کە لێرەدا تەنھا دەستیمان ھەیە بۆ دابەشکردنی گەنم بەکاردێت بۆ دوو بەش پاشان بەردەوام دەبین لە دابەشکردن تا (١٠٠)گرام مان دەس دەکەوێت کە دواتر باسی لێ دەکەین. قۆناعی چوارەم »» بەشیک لە گەنمە دابەشکراوەکە دەکەینە ناو ئامێرێکەوە بەناوی (perten) کە ئەمانەمان بۆ دیاری دەکات [ Sample ID , Moisture (%) , Sp.Weight (kg/hl) , Protein (%db) , W.gGluten (%14) , Zeleny (ml.14%) , Starch (%db) ] کە ھەمویان بری دیاریکراویان ھەیەو نابێ لەو برە زیاتر یان کەمتربێ. دوو جۆر گەنممان ھەیە (ناعم)و(خشن) پێویستە ئێمە تەنھا (ناعم) بێت واتە گەنمێکی نەرم (لاواز) بێت کە پێکھاتەی گلۆتینی کەم بێت، نابێت گەنمێکی رەق (بەھێز) بێت کە پێکھاتەی گلۆتینی زۆرە.
  24. ئاردی بەھێز یان ئاردی نان گلۆتینی زۆرە کە رێژەکەی لەنێوان ٪‏١٢ بۆ ٪‏١٤ دایە کە ھەویرێکی لاستیکی و توانای راکێشانو ئەستوری ھەیە وە ئەو شێوەیە ھەڵئەگرێ کاتێ کە دروستی ئەکەیت کە رێژەی دیاریکراوی لە گلۆتینی تێدابێت.
  25. لێرەدا پرسیارێکمان بۆ دروست دەبێت کە ئایە بۆچی رێژەی گلۆتینی زۆر خراپە بۆ گەنم؟
  26. لەبەر ئەوەی لەزۆربەی کۆمەڵگاکاندا مرۆڤ ھەستیاری ھەیە گلۆتین ئەمەش ئەبێتە ھۆی ئەوەی سیستمی بەرگری لاوازی ھەبێت بەرامبەر نەخۆشی کە گلۆتینەکە ئەنوسێ بە ئەنزیمەکانەوە لەناو خانەکانی کۆئەندامی ھەرسدا.
  27. پاش دیاریکردنی رێژەی شێ و کێشەکەی لەسەر کارتەکە تۆماری دەکەین لەگەڵ شوێنی شوینی پشکنینی گەنمەکەو بەرواری پشکنینەکە.
  28. قۆناغی پێنجەم »» ئەو (١٠٠)گرامەی کە جیامان کردەوە لە بێژنگێکی بجوکی سێ بەشی دەدەین و لەبەشی ژێرەوە خڵتە جیا دەکاتەوەو لە بەشی ناوەراس شكاوى جیا دەکاتەوەو بەشی سەرەوەش بژاردەی دەکەینو چەند جۆرێکی لێ جیا دەکەینەوە کە بەپێی کێشان بە تەرازو برەکەی دیاری دەکرێتو دەنوسرێت کە ئەوانیش:
  29. ا- الشوائب والاوساخ
  30. ب- بذور الأدغال
  31. ج- حبوب محاصيل أخرى (شعير)
  32. د- زيوان / دنان
  33. ذ- تفحم
  34. ر- الإصابة بحشرة السونة
  35. ز- الحبوب المنخورة
  36. س- الكسرة
  37. ش- الحبوب الحمراء
  38. ص- الحبوب الصفراء (الخمرة)
  39. ض- الرطبة
  40. ط-نسبة الخلط
  41. قۆناغی شەشەم »» ئەو برەی کە (١٠٠) گرامەکەمان لێ جیاکردەوە دەیھێنینو زۆر بە وردی بژاردەی بۆ دەکەین ھەندێ جۆری لێ جیا دەکەینەوە وەک کوێرو (تفحم) و چەند جۆرێکی تر کە زیان ئەگەیەنێت بە گەنمەکەو لە کوالێتێکەی کەم ئەبێتەوە.
  42. قۆناغی حەوتەم »» پاش جیاکردنەوەی ھەمو جۆرەکانو تۆمار کردنیان لەسەر کارتەکە دەست دەکەین بە بەراورد کردنی لەگەڵ ئەو رێنماییانەی کە ساڵانە تازە ئەبێتەوە لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عيراق
  43.  
  44.  
  45. کە بەپێی ئەم رێنماییانە کوالێتی گەنمەکە دیاری دەکرێت کە ئایە پلە یەکە یان دووە یان سێ جگە لەم سێ پلەیە گەنم رەفز ئەکرێتەوەو وەرناگیرێت.
  46. ئەو جۆرە گەنمانەی ساڵانە وەردەگیرێت لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق دیاری دەکرێت بۆ نمونە گەنمی جۆری (ئاراس ، سلێمانی ، ئوستورالی ، ئەمریکی) کە بەم شێوەیە دیاری دەکرێت:
  47. أ- حنطة ناعمة درجة أولى
  48. ب- حنطة ناعمة درجة ثانية
  49. ج- حنطة ناعمة درجة ثالثة
  50. كە ئەم سێ جۆرە گەنمی خۆماڵین و لە جوتیارانی قەزای چەمچەماڵ وەردەگیرێت
  51. د- حنطة استرالية
  52. ذ- حنطة أمريكية
  53. ئەم دوو جۆرە گەنمە لە دەرەوەی وڵات دەکردرێت.
  54. پاش تەواوبونی ھەموو قۆناغەکانی پشکنین نمونەی گەنمەکە دەنێردرێتە ژورێکی تر بۆ تۆمارکردنی ھەمو زانیارییەکان لە پێنوسێکدا وە بەھۆی ئەو کۆدەی کە لەسەرێتی خاوەنی نمونەی گەنمەکە دەدۆزنەوە کە دەبێت ھەمان کۆدی پێبێت و پاشان تۆمارکردنی ناوی خاوەن گەنم و سایەق ئۆتۆمبێلە بار ھەڵگرەکەو ژمارەی بار ھەڵگرەکە و پاشان ناردنی بۆ قەپان.
  55. 6. قەپان: ھەڵەسن بە کێشانی ئۆتۆمبێلەکە بە کاملی و پاشان ئۆتۆمبێلەکە بەتاڵ دەکرێتەوەو دوبارە ئۆتۆمبێلەکە دەکێشنەوە بەبێ گەنمەکە واتە بە بەتاڵی و پاشان بری کێشی صافی دەردەھێنرێت و تۆمار دەکرێت کە سیستەمی قەپانی سایلۆی چەمچەماڵ ئۆتۆماتیکی لەرێگەی کۆمپیوتەرەوە وزن دەکرێت وە توانای کێشانی تا بری (٨٠)طن ی ھەیە
  56. 7. ھەڵگرتنو داگرتنی گەنم: بەشی داگرتنی گەنم لەرێگەی دوو ھێڵی سەرەکیەوەیە کە توانای وەرگرتنی بری (٢٠٠)طن گەنمی ھەیە کە ئەم دوو ھێڵە توانای بەرزکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکانی ھەیە تا بری (١٠٠)طن واتە (track litl) ەکان توانای بەرزکردنەوەی (١٠٠)طن ی ھەیە تا گەنمەکە بەتاڵ بکرێت، پاشان لەرێگەی ........ و ئیلڤەیتەکان دەنێردرێت بۆ بەنزەکان. سایلۆی چەمچەماڵ لەرێی ژوری کۆنترۆڵ کە سیستەمی (pk)یە ئیش بە سەرجەم ئامێرەکان دەکرێت لەرێیگەی سێ رێی جیاوازەوە أ- رێگەی یەکەم بۆ ھێڵی یەکەمی وەرگرتنی گەنم. ب- رێگەی دووەم بۆ ھێڵی دووەمی وەرگرتنی گەنم. ج- رێگەی سێیەم بۆ بارکردنی گەنم لە سایلۆوە دەبردرێت بۆ ئاشەکان. سایلۆی چەمچەماڵ توانای ھەڵگرتنی بری (٤٠,٠٠٠)طن گەنمی ھەیە لە (١٦) بەنزی جیاوازدا کە ھەریەکەیەن بری (٢,٠٠٠) طن گەنم دەگرێت. لەبەنزەکاندا سیستمی فێنک کەرەوە ھەیە وە لە نێوان بەنزەکاندا دەتوانرێت دەوەران بە گەنم بکرێت ئەمەش کەکاتێکدایە بۆ فێنک کردنەوەی گەنم یان لەکاتی دەرمانکردنی گەنم کە لە ژوری کۆنترۆڵ دەشتی بەسەردا دەگیرێت.
  57. لەھەمان کاتدا سیستەمی گەرمیشی تیایە لەسەرجەم بەنزەکاندا.
  58. بەشی بارکردنی گەنم/ دوو سایلۆی جیاوازمان ھەیە کە ھەریەکەیان بری (٨٠)طن گەنم دەگرێت کە ئامادە دەکرێت بۆ بارکردن.
  59. کاتێک گەنم وەردەگیرێت پێویستە پاک بکرێتەوە لە تۆزو پیسیو وردە بەرد کە ئەمەش بە سیستەمێکی تایبەت پاک دەکرێتەوە کە پێی دەوترێت (dust collection) کە لە کۆمپرێسەرو بۆری ھەواو فلتەری ھەوای تایبەت پێک دێت.
  60. 8. گەنجینە: پاش ئەوەی گەنمەکە وەردەگیرێت لە جوتیار لەم بەشەدا بری گەنمی وەرگیراو دەنوسرێت بە ناوی جوتیارو شۆفێرو ژمارەی ئۆتۆمبێل وە بەرواری وەرگرتنی گەنم لە سجلی تایبەت تۆمار دەکرێت چونکە سەرجەم گەنمەکانی گەنجینەی گەنم لێ بەرپرسیارە بەھەمان شێوە گەنجینەی گەنم لەکاتی ناردنیشدا بەرپرسیارە.
  61. 9. کۆمپیوتەر: دابەش دەکرێت بەسەر دوو شێوە کاردا یەکەمیان لە کۆمپیوتەری استلام ناوی جوتیارو ناوی شۆفێر و ژمارەی بارھەڵگرەکەو بری گەنم و سەرجەم ئەو زانیاریانەی لە بەشی تاقیگە لەئەنجامی پشکنین ئەنجام دراوە تۆمار دەکرێت بری گەنمەکە دیاری دەکات کە بۆ جوتیارەکە حساب دەکرێت چونکە بەپێی ئەنجامی پشکنین لە بری وەرگیراوی راستی کەم دەکرێتەوە. دووەمیان بەشی احتساب لێرەدا بری گەنمەکە کە لە کۆمپیوتەری استلامد دیاری کراوە داخڵ دەکرێتو بری پارەکەی بۆ دیاری دەکرێت بەپێی پلەی گەنمەکەو ئەنجامی پشکنین پاش دەرکردنی بری (٪‏٣) لەکۆتاییدا پاش وردبینیکردن وەصلێک دەدرێت بە جوتیار بۆ ئەووی لەکاتی وەرگرتنی چەکی پارە ھەڵە رو نەدات.
  62. 10. ژمێریاری: ئیشی خەرجکردنی پارەی گەنمە.
  63. 11. کارگێری: سەرجەم ئیشەکانی سایلۆکە لەم بەشەدا جێبەجێ دەکرێت.
  64. 12. ھونەری: سەرجەم ئەو کارانەی لەروی کارەبایی و میکانیکی و بیناسازی لە لایەن کارمەندانی ھونەری جێبەجێ دەکرێت.
  65. پێرست:
  66. لە کۆتاییدا خۆشحاڵبوم بە بەشداریکردنم لە پرۆگرامی (internship) کە ئەم ھەلەی رەخساند بۆ قوتابیان بۆ زیاتر ئاشنا بونو شارەزا بون لەو کارانەی کە رۆژانێک ئارەزومان کردوە بیزانین و کە بەسەرپەرشتی چەند مامۆستایەکی زۆر بەتواناو دڵسۆز سەرپەرشتیمان کراوە و لە شوێنی باش خۆمان تۆمار کردوە کە سودێکی زۆرم لێ بینیوە لەروی چالاکیو شارەزابون لەو بوارەدا کە کارمەندانی سایلۆکە زۆر بە جوانی فێریان دەکردم و ھەڵەکانمیان راست دەکردەوە.
Advertisement
Add Comment
Please, Sign In to add comment
Advertisement